PM:03:08:29/09/2021
960 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانەى ڕۆما لەسەر داوای مۆرینۆ کار دەکات بۆ گواستنەوەى ندومبیلی لە یانەى تۆتنهامەوە.
پێگەى کالپیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، مۆرینیۆی ڕاهێنەری گورگەکان بە
تواناکانی ندومبیلی سەرسامە و داوای لە بەرپرسانی یانەکەى پایتەخت کردووە لە
گواستنەوەى داهاتوودا گرێبەستی پێشکەش بکەن تا هێڵی ناوەندی یانەکەى بۆ
ڕکابەرییەکانی ئەم وەرزە بەهێزتربکات.
کالچیۆ میرکاتۆ ئاشکرایکرد، مۆرینۆ تواناکانی ندومبیلی بەرزدەنرخێنێت و لەو
کاتەى ڕاهێنەری تۆتنهام بووە ، ناوەندکارە فەڕەنسییەکە بەشداری 40 یاریکردووە و
ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، ئەوەش ڕاھێنەرە پورتوگالیەکەى ناچارکردەوە دوای کڕینی
بکات لە مێرکاتۆی زستانەدا.
ندومبیلی لەم وەرزەی پریمەرلیگ لەلایەن نونو سانتۆی ڕاهێنەری تۆتنهامەوە
وەک پێویست گرنگی پینادەرێت و لەکۆی شەش یاری ڕابردوودا تەنها بەشداری دوو یاری
کردووە.