PM:02:21:29/09/2021
2604 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆتنهام بۆ دەستکەوتی دارایی و کڕینی یاریزانی لاو دەستبەرداری دیلی ئالی
دەبێت.
تۆڕی فوتبۆڵ ئینسایدەری ئینگلیزی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی تۆتنهام پلانیان
داڕشتووە تا لە گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا دەستبەرداری دیلی ئالی ئەستێرەى
دیاری یانەکەیان بن.
تۆڕە ئینگلیزییەکە ئاشکرایکرد، ئامانجی تۆتنهام دەستکەوتنی بڕە پارەیەکی
باشە لە ئەگەری فرۆشتنی یاریزانەکە تا گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانیکی لاو واژوو
بکات و وەرزی ڕابردووش دیلی ئالی لەلایەن پاریسەوە گرێبەستیکی خواستنی پێشکەش کرا،
بەڵام یانەکەى باکووری لەندەن ڕەتیکردەوە بەو شێوازە بیبەخشێە یانە فەڕەنسییەکە.
ئالی لە 2015 ڕووی لە تۆتنهام کرد و لە ژێر سەرپەرشتی پۆچینیۆی ڕاهێنەری
پێشووی یانە ئینگلیزییەکە لە سێ وەرزی سەرەتادا 37 گۆڵی لە پریمەلیگ تۆمارکرد،
بەڵام ئەم وەرزە و وەرزی ڕابردووش شکستی هێناوە لە تۆمارکردنی گۆڵ لە تۆڕی یانە ڕکابەرەکان.