PM:01:25:29/09/2021
920 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لۆرینزۆ ئینسینی خانوویەک لە شاری ناپۆلی دەکڕێت و ئاماژەکان باس لە
مانەوەى لە یانەکەى باشووری ئیتاڵیا دەکەن.
ڕۆژنامەى کۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ئینسینی یاریزانی ناپۆلی
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا خانوویەکی نوێی لە شاری ناپۆلی کڕیوە و ئەوەش ئاماژەیە کە
یاریزانەکە دەیەوێت لە ڕیزەکانی یانەکەى بۆ چەند وەرزێکی تر درێژە بە یاریکردن
بدات.
کۆرێری باسیلەوەشکرد، هەرچەندە گفتوگۆی درێژکردنەوەى گرێبەستی یاریزانە
ئیتاڵیەکە لەکەڵ بەرپرسانی یانەکەى درێژەى هەیە بەڵام تا ئەم ساتە لەسەر ناوەڕۆکی گرێبەستە
نوێکە نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتنی کۆتایی و ئەو هەنگاوەى کاپتنەکەى ناپۆلیش ئاماژەیەکی
ڕوونە بۆ ڕێکەوتن و مانەوە لە یانەکەى باشووری ئیتاڵیا.
گرێبەستی ئینسینی 30 ساڵ لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت و سەرکردەکەى ناپۆلی تا
ئێستا خاوەنی 403 یارییە بە تۆمارکردنی
111 گۆڵ و 88 ئاسیستە و لەگەڵ
ئیتاڵیای پاڵەوانی یۆرۆش 10 گۆڵی لە 49 یاریدا تۆمارکردووە.