پاڵمیراس بۆ یاری کۆتایی

PM:12:31:29/09/2021

640 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی لیپەرتادۆریس یانەى پاڵمیراس بە جیاوازی گۆڵ لە ئەتلەتیکۆ مینیرۆی بردەوە و بۆ وەرزی دووەم لەسەریەک گەیشتە یاری کۆتایی.

لە یەکەم یاری گەڕانەوەى قۆناغی پێشکۆتایی جامی لیپەرتادۆریس بۆ یانەکانی ئەمریکای لاتین. یانەى پاڵمیراس لە دەرەوەى یاریگای خۆی بووە میوانی ئەتلەتیکۆ مینیرۆ و یارییەکەش بە گۆڵێک بە هەرلایەک کۆتایی هات.

سەرەتا ئەتلەتیکۆ لە خولەکی 62 گۆڵی پێشکەوتنی لە ڕێگەى فارگاسەوە تۆمارکرد، بەڵام لە دوای هەشت خولەگ ڕۆدریگێز ئەنجامەکەى بۆ پاڵمیراس یەکسانکردەوە.

بەو ئەنجامەش پاڵمیراسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بە جیاوازی گۆڵی دەرەوەى یاریگای خۆی گەیشتە یاری کۆتایی پاش ئەوەى یاری چوونی هەردوو یانە بەبێ گۆڵ کۆتایی هاتبوو.