ڕامسی بەرامبەر چێڵسی دوورخرایەوە

AM:11:34:29/09/2021

544 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئالێگری بەهۆی پێکانەوە ئارون ڕامسی لە پێکهاتەى یۆڤانتۆس بەرامبەر چێڵسی لە چامپیۆنز لیگ دوورخستەوە.

پێگەى فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، هەرچەندە ئارون ڕامسی ناوەندکاری یۆڤانتۆس بۆ ڕووبەڕووبونەوەى چێڵسی لە چامپیۆنزلیگ بەشداری راھێنانەکانی کرد،بەڵام بەهۆی هەستکردن بە ئازاری ماسولەکەوە لە لایەن ماسیملیانۆ ئالێگری ڕاهێنەرەوە لە پێکهاتەى یانەکە بۆ یارییەکەى چێڵسی دوورخرایەوە.

فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکرد، دوورخستنەوەى ڕامسی بۆ ئالێگری ئازاربەخشە و یانەکە لە قەیرانێکی ڕاستەقینەدایە و بەهەمان هۆکاریشەوە دیبالا و مۆراتا بەشداری یارییەکەى چێڵسی ناکەن، کە پێشبینی دەکرێت پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو نێچیرێکی ئاسان نەبێت بۆ ئالێگری و یاریزانەکانی لە ئالیانز ستادیۆم.

ڕامسی لە وەرزی 2019 و پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لەگەڵ ئارسیناڵدا پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە کرد و تا ئێستاش بەشداری 69 یاریکردووە و خاوەنی شەش گۆڵ و شەش ئاسیستە.