گواردیۆلا: هەموو شتێکمان کرد تەنیا گۆڵ نەبێت

AM:10:57:29/09/2021

1416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا پێیوایە لە بەرامبەر پاریسدا هەموو شتێکیان کردووە تەنیا گۆڵ کردن نەبێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى بى تى سپۆرت، دواى دۆڕاندنى یارییەکەى بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنز لیگدا، پیپ گواردیۆلاى ڕاهێنەرى مانچستەر سیتى ئاماژەى بەوەکرد، ئاستێکى بەرزیان لە یارییەکەدا پێشکەشکردووە.

گواردیۆلا دەڵێت "هەموو شتێکمان کرد تەنیا گۆڵکردن نەبێت، بە قوڵییەکى گەورەوە بەرگریمان کرد و لە هێرشە هەڵگەڕاوەکاندا مەترسیمان درووستکرد، لەبەرئەمەش دەستخۆشى لە تیپەکەم دەکەم".

گواردیۆلا ڕوونیکردووەتەوە هەر وەک یارى پێشوویان بەرامبەر چێڵسى لە ستامفۆرد بریج ئامادەى ئەم یارییەش بوون و بۆ بردنەوە یارییان کردووە، بەڵام لە بێ بەختى خۆیاندا ڕکابەرەکەیان پێویستى بە زۆر شت نەبووە بۆ تۆمارکردنى گۆڵەکانى.

گواردیۆلا گۆڵەکەى میسى بە نایاب دەزانێت و باس لەوەشدەکات ئەمشەو بەباشى نانەکەیان دەخۆن و پشوو وەردەگرن و دواتر ئامادەکارى بۆ یارى داهاتووى بەرامبەر لیڤەرپوڵ دەکەن لە پریمەر لیگدا.

گ . ف

Pep Guardiola hails Lionel Messi but declares 'love' for another PSG player - Manchester Evening News