ئەنچیلۆتى: شایستەى ئەو دۆڕاندنە نەبووین

AM:10:04:29/09/2021

1064 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتى بێ هیوابوونى ڕاگەیاند بەهۆى دۆڕاندنەکەیان لە چامپیۆنز لیگدا و پێشیوایە شایستەى شکست نەبوون.

دواى دۆڕاندنەکەى بەرامبەر شیریف لە چامپیۆنز لیگدا، کارلۆ ئەنچیلۆتى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید ئاماژەى بەوەکرد، خەمبارن بەهۆى شکستەکەیان و ڕکابەرەکەیان بە بەهێزى و پابەندبوونەوە یاریکردووە.

ئەنچیلۆتى دەڵێت "بەهۆى هەندێک شتى بچووکەوە یاریەکەمان دۆڕاند هەرچەندە یارییەکى باشمان کرد، بەڵام دەبوو زیاتر وریابین لە کاتەکانى کۆتاییدا".

ئەنچیلۆتى ئاشکرایدەکات بەهۆى هازاردەوە بەشێوازى چوار چوار دوو یاریکردووە، لەبەرئەوەى هازارد بەو شێوازە باشترە و پێشیوایە ئەم دۆڕاندنە وانەیەک دەبێت بۆ داهاتوویان هەرچەندە شایستەى نەبوون.

ئەنچیلۆتى ستایشى ڕکابەرەکەیان دەکات، کە بەشێویەکى باش بەرگرى کردووە و زانیویەتى چۆن یارى بکات و هازارد و بنزیمەش پێکەوە یارییەکى باشیان کردووە و زۆر بەباشى جوڵاون لە یارییەکەدا.

گ . ف

Carlo Ancelotti 'sad' after Real Madrid humiliated by Sheriff Tiraspol: 'Everything went wrong for us'