چارەنوسى هالاند بۆ یارى داهاتوو یەکلانەبووەتەوە

AM:09:44:29/09/2021

1264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هێشتا چارەنوسى هالاند بۆ یارییەکەى بەرامبەر ئۆگسبۆرگ یەکلانەبووەتەوە، کە بەهۆى پێکانەوە نەیتوانى لە چامپیۆنز لیگدا یارى بکات.

ئیرلینگ هالاندى نەرویجى هێرشبەرى بڕوسیا دۆرتمۆند پێکانى ماسولکەیى هەیە و بەهۆیەوە نەیتوانى بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر سپۆرتینگ بکات لە جەولەى دووەمى چامپیۆنز لیگدا، کە یانەکەى بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە.

مایکڵ زۆرک بەڕێوەبەرى وەرزشى دۆتمۆند لە لێدوانێکدا، کە تۆڕى سکاى سپۆرت بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، هیوایان هەیە بۆ یارییەکەى شەممە بەرامبەر ئۆگسبۆرگ بگەڕێتەوە و ئەمەش بە دوور نازانن.

تاوەکو ئێستا چارەنوسى هالاند بۆ ئەو یارییە یەکلانەبووەتەوە و مایکڵ زۆرکیش دووپاتیکردەوە، بڕیارى کۆتایى لە بارەى بەشداریکردنى هالاند هەینى یان شەممە دەدرێت ڕاستەوخۆ پێش یارییەکە.

هالاندى 21 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ دۆرتمۆند بەشدارى لە پێنج یارى بۆندس لیگا و یارییەکى چامپیۆنز لیگدا کردووە و هەشت گۆڵ و سێ ئەسیستى تۆمارکردووە.

گ . ف

BVB is hoping for Haaland to return against Augsburg - PremierSeason.com