AM:09:32:29/09/2021
944 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆچیتینۆ پێیوایە میسى
و مباپێ و نیمار پێکەوە یارییەکى باشیان کردووە و پاریسیش شایستەى بردنەوەکە بووە.
ماوریسیۆ
پۆچیتینۆى ڕاهێنەرى پاریس سان جێرمان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا دواى
بردنەوەکەى بەرامبەر مانچستەر سیتى لە چامپیۆنز لیگدا ئاماژەى بەوەکرد، کەم جار لە
کاتى گۆڵکردندا ئاهەنگ دەگێڕێت، بەڵام بە گۆڵەکەى لیۆنێل میسى ئاهەنگى گێڕاوە.
پۆچیتینۆ دەڵێت
"میسى یاریزانێکى جیهانییە و گۆڵێکى جوانى تۆمارکرد، کە شایەنى بوو، بە
گۆڵەکەى ئاهەنگم گێڕا هەرچەندە من کەم جار لە کاتى گۆڵکردندا ئاهەنگ دەگێڕم".
پۆچیتینۆ پێیوایە
میسى و مباپێ و نیمار بەشێوەیەکى باش یارییان کردووە و لە ئاستیان ڕازییە و
شایستەى بردنەوەکەش بوون، بە گشتیش ئاستى تیپەکەى بە باش دەزانێت و زانیویانە لە
بەرامبەر ڕکابەرەکەیاندا چۆن یارى بکەن.
باس لەوەشدەکات،
ئەو جۆرە یارییانە یارمەتى بونیاتنانى تیپەکەیان دەدات و هەوڵیش چدەدەن زیاتر
گەشەبکەن و پیرۆزبایش لە یاریزانەکانى دەکات بۆ ئەو یارییەى کردویانە، کە
هەوڵدانێکى بەکۆمەڵى مەزن بووە.
گ . ف