AM:09:12:29/09/2021
3532 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیۆنێل میسى بە
یەکەم گۆڵى لەگەڵ پاریس دڵخۆشە و پێشیوایە لە تەنیشت نیمار و مباپێدا ئاستیان باشتر
دەبێت.
لە لێدوانێکدا بۆ
کەناڵ پڵەسى فەڕەنسى دواى بردنەوەکەى بەرامبەر مانچستەر سیتى لە چامپیۆنز لیگدا،
لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى هێرشبەرى پاریس سان جێرمان ئاماژەى بەوەکرد، ئارەزوویەکى زۆرى
بۆ یاریکردن هەبووە، لەبەرئەوەى ماوەیەکە یارى زۆرى نەکردووە.
میسى باس لەوەدەکات،
لە ئێستادا لەگەڵ تیپەکەی و هاوکارەکانی گونجاوە و دەشڵێت "دەمزانى یارییەکەى
مانچستەر سیتى ساتێکى گرنگە و ئێستاش دەبێت بۆ پێشەوە بڕوانین و چەندین یارى
چاوەڕێمان دەکەن لەم وەرزەدا".
میسى باس لەوەشدەکات،
هەر کاتێک لە تەنیشت مباپێ و نیمار یارى دەکات، ئاستیان باشتر دەبێت و دەشڵێت
"پێویستە پێکەوە بەرەوپێشەوە بچین و ئاستمان باشتر بکەین، ئەوەى لە
تواناماندا هەیە بیکەین بۆ بەردەوامیدان بە ئەنجامە باشەکانمان".
میسى دڵخۆشى خۆى بە
تۆمارکردنى یەکەم گۆڵى لەگەڵ پاریس دەربڕى و بردنەوەکەى بەرامبەر مانچستەر سیتیشى
بە گرنگ زانى، بەتایبەت کە لە یارى یەکەمیاندا بەرامبەر کلوب بروج توشى یەکسانبوون
هاتن و دەشڵێت "بردنەوەیەکى گرنگمان بەرامبەر تیپێک تۆمارکرد، کە چەندین
یاریزانى باشى هەیە و وەرزى ڕابردوو گەیشتە یارى کۆتایى چامپیۆنز لیگ، دەبێت لەسەر
ئەم ئاستەمان بەردەوامبین".
گ . ف