PM:11:05:05/06/2023
2344 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی دەیڤز و پاڤارد دەدەن لە پێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگری.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیوەندیان بە کارگێڕی بایرن میونشنەوە کردووە و باسیان لە ئەگەری گواستنەوەی ئەلفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریکاری کەنەدی ئەو یانەیە کردووە.
مارکا رایگەیاندوە، تا ئێستا بەرپرسانی بایرن میونشن وەڵامی ریاڵ مەدریدیان نەداوەتەوە سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی کۆبونەوە لەسەر گفتوگۆکردنی ئەو بابەتە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەندامانی یانەی شاهانە گەشتی میونشنیان کردووە بۆ دوو مەبەستی کە یەکێکیان قسە کردن بووە لەگەڵ کەسە نزیکەکەنی دەیڤز و ئەوەش مەبەستی یەکەمی سەردانەکەیان بووە.
دوپاتیکردووەتەوە، مانەوەی فێرلان مێندی برگریکاری چەپ لە یانەی ریاڵ مەدرید مسۆگەر نییە بەهۆی پێکانە بەردەوامەکان و دابەزینی ئاستیەوە،هەرچەندە گرێبەستیش لەگەڵ فران گارسیا کراوە بەڵام لە ئێستادا دەیانەوێت ئەلفۆنسۆ دەیڤز بگوازنەوە.
لەلایەکی ترەوە، رادیۆی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، بینیامین پاڤاردی فەرەنسی و یاریزانی یانەی بایرن میونشن یەکێکیترە لە بژاردەکانی یانەی ریاڵ مەدرید کە گرێبەستی لەگەڵدا بکەن بۆ باڵی راستی هێڵی بەرگری چونکە نیگەرانن لەوەی کە کارڤاخاڵ بتوانێت وەرزی داهاتوو بە ئاستێکی باشەوە دەربکەوێت.
خ . ک