خولی فەڕەنسا.. کلێرمۆن لە پاریسی بردەوە

PM:11:53:03/06/2023

468 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی فەڕەنسا پاریس سان جێرمانی پێشەنگ بەرامبەر کلێرمۆن شکستیهێنا.
لە کۆتا هەفتەی یاریەکانی خولی فەڕەنسا یانەی پاریس سان جێرمان لەناو یاریگای پارک دی پرێنس ڕووبەڕووی یانەی کلێرمۆن بویەوە و یاریەکەش بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی کلێرمۆن کۆتایهات. 
لە تایمی یەکەم یاریزانانی پاریس سان جێرمان ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و بەتەواوی کۆنتڕۆڵی یاریەکەیان کردبوو تا لە خولەکی 16 لەڕێگەی سێرجیۆ ڕامۆسەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، دواتریش دوای چەند هەوڵێک کیلیان مباپێ لە خولەکی 21 لەڕێگەی لێدانی سزاوە گۆڵی دووەمی پاریسی تۆمارکرد، بەڵام کلێرمۆن لە خولەکەکانی 24 و 46 توانیان لەلایەن گاستیان و زڤانەوە ئەنجامەکە یەکسانبکەنەوە.
لە تایمی دووەم کلێرمۆن باشتر دەرکەوتن و لەخولەکی 63 گریگۆن کی گۆڵی بردنەوەی یانەکەی تۆمارکرد.

بەو ئەنجامە پاریس سان جێرمانی پێشەنگ خاڵەکانی لە 85 خاڵ مایەوە و کلێرمۆنیش بە 59 خاڵ هەشتەمە.