PM:10:37:03/06/2023
2052 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کارگێڕی
بایرن میونشن لەکۆتا قۆناغەکاندایە و بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ کۆلۆ موانی
دەگوازێتەوە.
یانەی
بایرن میونشنی ئەڵمانی لە هەنگاوەکانی کۆتایدایە تا گرێبەستی ڕاندال کۆلۆ موانی
فەڕەنسی هێرشبەر ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی مسۆگەربکات.
تۆڕی
ڕیلیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند کە گفتوگۆکانی نێوان ئەو دوو یانە ئەڵمانیە بەردەوامی
هەیە و چاوەڕێ دەکرێت نرخی گرێبەستەکە بگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ چونکە بایرن سوورە
لەسەر گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە لاوە کە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزەی
بۆندسلیگا.
سەرەڕای
ئەوەی گرێبەستەکە بەتەواوی یەکلانەبوەتەوە بەڵام گفتوگۆکان بەباشی بەڕێوەدەچن و بەرپرسانی
بایرن هەوڵدەدەن بەخێرایی گواستنەوەی موانی مسۆگەربکەن چونکە تاکە یانە نین کە
گرنگی بەگواستنەوەی دەدەن و هەریەکە لە پاریس سان جێرمان و مان یونایتد لەسەرهێڵن
تا گرێبەستی پێشکەش بکەن.
کۆلۆ
موانی وەرزی ڕابردوو لە 45 یاریدا سەرکەوتوو بوو لەتۆمارکردنی 23 گۆڵ و 17 ئەسیست
بۆ یانەکەی.