گواردیۆلا:هەلی بەدەستهێنانی سێ نازناومان هەیە

PM:09:53:03/06/2023

760 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە یاریەکی قورسیان ئەنجامدا و هەلی بەدەستهێنانی سێ نازناویان هەیە.

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری مانچستەرسیتی دوای بردنەوەیان لە مان یونایتد و بەدەستهێنانی جامی ئینگلتەرا دڵخۆشی خۆی بە ئاستی یاریزانەکانی دەربڕیی و ستایشی کردن.

گواردیۆلا بە کەناڵی بی بی سی ڕاگەیاند یاریەکی زۆر قورس بوو بەرامبەر مان یونایتد چونکە یانەیەکی بەهێزە و یاریەکی داخراو بوو بەڵام لەدوای گۆڵی دووەمەوە مەودای گونجاومان لەبەردەست بوو.

وتیشی: بۆ یەکەمجارە دەتوانین باس لەئەگەری بەدەستهێنانی سێ نازناو بکەین بەڵام سەرەتا پێویستە نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بەبێ جۆن ستۆنز یاریەکانیان زۆر قورس دەبێت و هیوای ئەوەشی خواست کە گوندۆگان گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی نوێبکاتەوە و یانەکە جێنەهێڵێت.

لەهەمان کاتدا گوندۆگان دوپاتیکردەوە تائێستا هیچ بڕیارێکی لەبارەی داهاتوویەوە نەداوە و دڵنیایە کە هاندەرانی مان سیتی چەندە خۆشیاندەوێت.