خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر لە تۆرینۆی بردەوە

PM:09:23:03/06/2023

240 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر تۆرینۆ بەدەستهێنا.
لە یاریەکانی کۆتا هەفتەی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای تۆرینۆی نێودەوڵەتی رووبەڕووی یانەی تۆرینۆ بووەوە.
لە تایمی یەکەمدا ئینتەر ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لە خولەکی 37 مارسیلۆ برۆزۆڤیچ گۆڵی یەکەمی ئینتەری تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی تۆرینۆ هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبون و سەرەنجام یاریەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی ئینتەر کۆتاییهات.

بەو ئەنجامەش ئینتەرمیلان کۆی خاڵەکانی لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدا گەیاندە 72 خاڵ و تۆرینۆش بەکۆکردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی نۆیەمی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدایە.