PM:07:28:03/06/2023
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ڕۆلاند گارۆس،
ئیگا شفیۆنتیک و کوکو جاوف سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چوارەم بەدەستهێنا.
لە قۆناغى سێیەمى جامى
ڕۆلاند گارۆس بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى زیاتر لە 17 ملیۆن یۆرۆیە و لە
فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، ئیگا شفیۆنتیکى پۆڵەندى بەرامبەر چنیۆ وانگى چینى یاریکرد.
شفۆنتیکى پێشەنگى
ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، کۆنتڕۆڵى یارییەکەى کرد و بە دوو
کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چوارەم بەدەستهێنا.
لە یارییەکى ترى هەمان
قۆناغدا، کوکو جاوفى ئەمریکى و میرا ئەندرێڤاى ڕوسى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
هەرچەندە جاوف کۆمەڵەى
یەکەمى یارییەکەى دۆڕاند، بەڵام دواتر دەستى بەسەر یارییەکەدا گرت و دوو کۆمەڵەى
لەسەریەکى بردەوە و خۆى گەیاندە قۆناغى چوارى پاڵەوانێتییەکە.
گ . ف