PM:03:25:03/06/2023
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤێرستاپن بەردەوامە لەسەر
ئاستە بەرزەکەی و پلەی یەکەمی لە دوو قۆناغی یەکەمی فۆرمولا وەنی ئیسپانیای
بەدەستهێنا.
پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی
فۆرمولا وەنی ئیسپانیا دەستیپێکرد کە لە بەرشەلۆنە بەڕێوەدەچێت، ماکس ڤێرستاپنی
هۆڵەندی لە قۆناغەکانی یەکەم و دووەمی پێشبڕکێکەدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ڤێرستاپن لە تیمی رێدبول
قۆناغی یەکەمی بە خولەکێک و 14 چرکە و لە هەزاردا 606 چرکە بڕی بەڵام قۆناغی
دووەمی بە کەمتر لە ماوەی قۆناغی یەکەم بڕی کە جیاوازیەکەیان لە هەزاردا 600 چرکە
بوو.
ڤێرستاپن دوای
تەواوبوونی ئەو دوو قۆناغە تووڕەبونێکی زۆری پێوە دیاربووە بەهۆی ئەوەی
ئوتومبێلەکەی دووجار نزیکبووە لە وەرگەڕاندن و ئەوەش هۆکاری ئەوە بووە تووڕەی خۆی
بە بەرپرسانی تیمەکەی بگەیەنێت.
فێرناندۆ ئەلۆنسۆی
ئیسپانی لە تیمی ئارامۆ لە پلەی دووەمی پێشبڕکێکەدا بوو بە جیاوازی لە هەزاردا 170
چرکە لەگەڵ ڤێرستاپنی یەکەم، نیکۆ هۆلنبێرگ و سێرجیۆ پێرێز لە پلەکانی سێیەم و چوارەمدا
بوون.
خ . ک