جامی رۆلان گارۆس... جۆکۆڤیچ و ئەلکاراز و سابالێنکا بردنەوەیان بەدەستهێنا

PM:12:32:03/06/2023

232 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی رۆلان گارۆس جۆکۆڤیچ و ئەلکاراز و سابالینکا بردنەوەیان بەدەستهێنا و رۆبلێڤ و بیگۆلا ماڵئاواییانکرد.

لە یارییەکانی جامی رۆلان گارۆس بۆ تێنسی سەرزەو و لە قۆناغی سێیەمی ئاستی کوڕاندا، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی بەرامبەر داڤیدۆڤیچی ئیسپانی یاریکرد.

جۆکۆڤیچ بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چوارەم بەدەستهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت بە شەش، حەوت بە شەش، شەش بە دوو گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بە بردنەوە لە شاپۆڤالۆڤی کەنەدی گەیشتە قۆناغی چوارەم، هەریەکە لە ئاندریە رۆبلێڤی روسی و چوارزمانی ئەرجەنتینی ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کرد دوای شکستیان بەرامبەر سۆنیگۆی ئیتاڵی و تیستیپاسی یۆنانی.

لەسەر ئاستی کچانیش، ئارینا سابالێنکانی بیلاڕوسی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە کامێلای روسی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چوارەم، پیگۆلا بە مێرتنز دۆڕا و ماڵئاواییکرد.

خ . ک