PM:11:30:02/06/2023
324 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی گرێبەستی ئەسێنسیۆ.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی فەڕەنسا دوپاتیانکردەوە کە مارکۆ ئەسێنسیۆی ئیسپانی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید زۆر نزیکە لە ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان و لەچەند ڕۆژی داهاتوو گرێبەستەکە ڕادەگەیەندرێت.
ڕۆژنامەی لو پاریزیانی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەسێنسیۆی 27 ساڵ ڕەزامەندی لەسەر گرێبەستەکە نیشانداوە و ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس چوار وەرز دەبێت.
گرێبەستی ئەو یاریزانە ئیسپانیە لەگەڵ یانەی شاهانە لەکۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و لەدوای بەسەربردنی حەوت وەرز بڕیاریدا یانەکە جێبهێڵێت کە گرێبەستەکەی لەلایەن یانەکەوە نوێنەکرایەوە.
لەلایەکی تریشەوە ڕۆژنامەی لیکیپ ڕونیکردەوە کە ئەو بڕیارەی ئەسێنسیۆ بۆ پەیوەندی کردنی بە پاریس سان جێرمانەوە بۆ پەیوەندیە باشەکەی بریکاری کارەکانی دەگەڕێتەوە لەگەڵ لویس کامپۆسی ڕاوێژکاری وەرزشی یانە پاریسیەکەدا.