نەسر ڕووبەڕووی پاریس و ئینتەر دەبێتەوە

PM:10:49:02/06/2023

548 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەسر بەسەرکردایەتی ڕۆناڵدۆ لە یاریە ئامادەکاریەکان ڕووبەڕوی پاریس و ئینتەر دەبنەوە.

یانەی نەسری سعودی ئامادەکاریەکانی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەستپێدەکات کە لەمیانەی جەولەی هاوینەی هەردوو یانە ئەنجام دەدرێت بۆ ئامادەکاریەکانیان بۆ وەرزی نوێ.

یانەی نەسر بە ئامادەبونی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی یاریەکی تریش بەرامبەر ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ئەنجام دەدات.

ئەو یانە سعودیە لەپێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە کە جەولەی هاوینەی یانەکە لە وڵاتی ژاپۆن دەبێت و گرێبەستێکی فەرمیان ئەنجامداوە تا یاریەکانیان لەو وڵاتە ئەنجام بدەن.

ئامادەکاریەکی یانەی نەسر لە 21 تا 29ی مانگی داهاتوو درێژە دەکێشێت و لەو ماوەیەدا بەرامبەر یانەکانی پاریس سان جێرمان و ئینتەرمیلان یاری دەکات.

بەرپرسانی یانەی نەسر ئاشکرایانکرد کە کە شانی یانەکە لە 3ی مانگی داهاتوو گەشتی وڵاتی پورتوگال دەکەن و دواتریش ڕوودەکەن وڵاتی ژاپۆن تا ئەو دوو یاریە ئەنجام بدەن.