PM:10:21:02/06/2023
912 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی بەرشەلۆنە لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان چاودێری کیمیچ و بیرناردۆ سیلڤا دەکەن.
چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە باسی لە جووڵە و پلانەکانی یانەکەی کرد بۆ گواستنەوەی هاوینە لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان کە پێشتر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە یانە کەتەلۆنیەکە گرنگی بەگواستنەوەی هەریەکە لە بیرناردۆ سیلڤای ئەستێرە مان سیتی و جۆسوا کیمیچی ئەستێرەی بایرن میونشن دەدات.
چاڤی لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاند کە گرێبەستی بیرناردۆ سیلڤا بۆ بەرشەلۆنە سەرنجڕاکێش دەبێت بەڵام پێویستە دان بە ڕاستیەکەدا بنێین ئەو گرێبەستە زۆر قورسە بۆ یانەکەمان.
وتیشی: کیمیچ یاریزانێکی نایابە و بەشێوەیەکی باش لە شێوازی یاریەکان تێدەگات لەبەرئەوە لەگەڵ بایرن گفتوگۆ دەکەین و ئەگەر یاریزانەکە خواستی ڕۆشتنی هەبێت پیشوازی لێدەکەین.
لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە کە پێویستیان بە یاریزانی نایاب هەیە بەتایبەتی لەشوێنی یاری دروستکەر و هێرشبەریدا چونکە ڕکابەریەکانی وەرزی نوێ قورس دەبێت.