PM:09:01:02/06/2023
428 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە بوونیان لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا نایابە و مان یونایتد ڕاهێنەرێکی سەرنجڕاکێشی هەیە.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی لەکۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی یاریەکەیان بەرامبەر مان یونایتد لە یاری کۆتایی جام یەکێتی ئینگلتەرا ڕایگەیاند کە گەیشتنیان بە یاری کۆتایی جامی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگ و بوونە پاڵەوانی پریمەرلیک کارێکی سەرنجڕاکێشە و هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبووم لە شەش ساڵدا پێنج نازناوی پریمەرلیک بەدەستبهێنم.
گواردیۆلا وتیشی: هەفتەی داهاتوو یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگمان لەبەردەمە و ئامادەکاری بۆ دەکەین، بێگومان یاریکردن بەرامبەر ئینتەرمیلان لە ئەستەنبوڵ نایاب دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد لەسەر ئاستی کەسی کاسیمیرۆ ناناسێت بەڵام ئەو کاتەی لە مەدرید بووە بەباشی ئاگادار بووە لەوەی چەندە پیشەگەرە و بێگومان بۆ بەسەربردنی پشوو نەهاتووە بۆ ئینگلتەرا.
لەکۆتایشدا دوپاتیکردەوە سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ تین هاگ هاوڕێ نیە بەڵام دڵنیایە لەوەی مان یونایتد بۆ چەند ساڵی داهاتوو خاوەنی ڕاهێنەرێکی سەرنجڕاکێش دەبێت.