PM:06:38:02/06/2023
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیۆلی داواکاریەکانی
پێشکەشی بەرپرسانی میلان کردووە و ئامانجی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەرە.
ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ
سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند کە ستیڤانۆ پیۆلی ڕاهێنەری یانەی میلان داوای لە
بەرپرسانی یانەکەی کردووە تا لەگواستنەوەی هاوینەدا هێڵی هێرشبەری بەهێزتربکەن.
یانەی میلان
ئامادەکاریەکانی دەستپێدەکات بۆ وەرزی داهاتوو دوای ئەوەی بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک
گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگ مسۆگەرکرد.
ڕۆژنامە ئیتاڵیەکە
ڕونیکردەوە کە پیۆلی داوای لە کارگێڕی میلان کردووە تا پێکهاتەکەی بەهێزتربکەن
بەتایبەتی هێڵی هێرشبەر کە لەئێستادا خاوەنی ئۆلیڤیە جیرۆن بەڵام ڕەنگە زلاتان
ئیبراهیمۆڤیچ ڕیزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.
لاگازیتا ئاشکرایکرد کە
ئۆبێندای هێرشبەری لانسی فەڕەنسی ئامانجی سەرەکی میلانە لەگواستنەوەی هاوینەدا کە
لەلایەن یانەکانی لایپزیگ و ئەتلەتیکۆمەدریدەوە پەیوەندی پێوەکراوە بەڵام
گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تا هاوینی 2027 بەردەوامە.
ئەو یانە گەورەیەی ئیتاڵیا چاودێری هەریەکە لە
ئەلڤارۆ مۆراتا و جیانلوکا سکامکا و ئارناوتۆڤیچیش دەکات تا یەکێکیان بگوازێتەوە.