PM:06:04:02/06/2023
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە کۆتا هەفتەی
خولی فەرەنسا پاریس سان جێرمان و مارسیلیا بەرامبەر کلێرمۆن و ئەجاکسیۆ یاریدەکەن.
سبەینێ شەممە یارییەکانی
هەفتەی 38 و کۆتایی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و سەرجەم یارییەکانی
هەفتەکەش لە کاتژمێر 10ی شەودا ئەنجامدەدرێن.
یانەی پاریس سان جێرمانی
پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی کلێرمۆن دەکات
و دوای یاریەکەش ئاهەنگ دەگێڕێت بە بۆنەی بردنەوەی نازناوەکە و دوایین یاری لیۆنێل
میسیش دەبێت لەگەڵ یانە فەرەنسیەکە چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتاییدێت.
یانەی لانسی پلەی دووەمی
ریزبەندیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئۆکسێر دەبێتەوە و سەرکەوتنیشی
بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر کردووە.
یانەی مۆناکۆ لە یاریگای
خۆیدا بەرامبەر یانەی تۆلۆز یاریدەکات و یانەی مارسیلیای سێیەمی ریزبەندیش لەدەرەوەی
یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئەجاکسیۆ.
لە هەمان هەفتە، یانەی
ئۆلمپیک لیۆن لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی نیس و دەیەوێت بە بردنەوە لەو
یاریەدا بچێتە پلەکانی پێنجەم یان شەشەم تا بتوانێت بەشداری لە پاڵەوانێتییەکی
ئەوروپی وەرزی داهاتوو بکات.
خ . ک