فەرمی.. لیاو گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان نوێکردەوە

PM:05:26:02/06/2023

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی لیاوی تا 2028 نوێکردەوە.

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بەشێوەیەکی فەرمی لەپێگەی خۆی ڕایگەیاند کە گرێبەستی ڕافائێل لیاوی پورتوگالی ئەستێرەی یانەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرزی تر نوێکردەوە بەوشێوەیەش تاوەکو هاوینی 2028 لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکە بەردەوام دەبێت.

لیاو هاوینی 2019 لە یانەی لیلی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە میلانەوە کرد و لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئاستێکی زۆر بەرزی لەگەڵ میلان پێشکەش کردووە کە وەرزی ڕابردوو نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەستهێنا و ئەم وەرزەش گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لیاو وەرزی ڕابردوو بەباشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا دیاریکرا و گرێبەستەکەی ڕابردووی هاوینی 2024 کۆتایدەهات بەڵام دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا 2028 لەگەڵ میلان بەردەوام دەبێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 175 ملیۆن یۆرۆیە.