خولی ئیتاڵیا.. سبەینێ ئینتەر دەبێتە میوانی تۆرینۆ

PM:05:06:02/06/2023

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر دەبێتە میوانی تۆرینۆ و یەکشەممەش ناپۆلی و رۆما و میلان و یۆڤانتۆس بەجیا یاریان هەیە.

سبەینێ شەممە لە یارییەکانی هەفتەی 38 و کۆتایی خولی ئیتاڵیدا و لە کاتژمێر حەوت و 30 خولەکدا، یانەی ئینتەر میلانی سێیەمی ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی تۆرینۆ دەبێتەوە.

لە کاتژمێر 10شدا، یانەی لازیۆ لە پێناو پارێزگاردیکردن لە پلەی دووەمی ریزبەندی، لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئیمپۆلی، کریمۆنی و سالێرنیتانا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

یەکشەممەش چەند یاریەکی تر ئەنجامدەدرێن، لە کاتژمێر حەوت و 30 خولەکدا، یانەی ناپۆلی پاڵەوانی ئەم وەرزە لە یاریگای دێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا میوانداری یانەی سامپدۆریا دەکات.

لە کاتژمێر 10ی شەویشدا، یانەی ئەی سی میلان لە یاریگای سان سیرۆ بەرامبەر یانەی هیلاس ڤیرۆنا یاریدەکات و رۆما لە ئۆلمپیکۆ رووبەڕووی سپیزیا دەبێتەوە.

یانەی یۆڤانتۆسش کە بێهیوا بووە لە گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو دەبێتە میوانی یانەی ئۆدینیزی، هەردوو یانەی ئەتڵانتا و مۆنزاش رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

خ . ک