AM:10:47:02/06/2023
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی رۆلان گارۆس
سویاتیک و ئەنەس جابر و گاوف بردنەوەیان بەدەستهێنا و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکانی ئاستی
کچانی جامی رۆلان گارۆس بۆ تێنسی سەرزەوی، لە قۆناغی سێیەمدا، ئیگا سویاتیکی
پۆڵەندی و پێشەنگی جیهان رووبەڕووی کلایر لیۆنی ئەمریکی بووەوە.
سویاتیک بە ئاستێکی
بەرزەوە دەرکەوت و دوای تەنیا کاتژمێرێک و 29 خولەک یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی
پێهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش، شەش بە چوار، شەش بە سفر گێم بوون.
لە هەمان قۆناغ، جولیا
گراێری نەمساوی بەرامبەر کۆکۆ گاوفی ئەمریکی یاریکرد و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر یاریەکەی پێدۆڕاند، ئەلیکساندرۆڤای روسیش بردنەوەی بەسەر لینای ئەڵمانی
بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامانە، هەریەکە
لە سویاتیک و گاوف و ئەلیکساندرۆڤا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چوارەم بەدەستهێنا، لیۆن
و گراێر و لینا ماڵئاواییانکرد.
لە قۆناغی دووەمیشدا،
ئەنەس جابری تونسی بە بردنەوە لە دۆدانی فەرەنسی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر گەیشتە قۆناغهی سێیەم، تۆسکۆڤا بە رایباکینا دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
خ . ک