باسکەی ئەمریکا.. ناگێتس یەکەم یاری کۆتایی لە میامی هیت بردەوە

AM:09:18:02/06/2023

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە باسکەی ئەمریکا ناگێتس یەکەم یاری کۆتایی بە جیاوازی 11 خاڵ لە میامی هیت بردەوە.

لە یاری کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا و لە یەکەم یاری نێوانیاندا، هەردوو یانەی دێنڤێر ناگێتس و میامی هیت رووبەڕووی یەکبونەوە.

لە تایمەکانی یەکەم و دووەمدا یاریزانانی ناگێتس ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد و لەو دوو تایمەدا بە جیاوازی 17 خاڵ و بە ئەنجامی 59 بە 42 خاڵ پێشکەوتن.

لە تایمی سێیەمدا یاریزانانی ناگێتس بەردەوام بوون لەسەر ئاستە بەرزەکەیان و ئەو تایمەشیان بە جیاوازی چوار خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

بەڵام لە تایمی چوارەمدامیامی هیت باشتر بینرا و بە جیاوازی 10 خاڵ لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام ناگێتس یاریەکەی بە ئەنجامی 104 بە 93 خاڵ لە میامی هیت بردەوە.

بڕیارە لە دووشەممەی داهاتوودا دووەم یاری نێوان هەردوو یانەکە ئەنجامبدرێت و پێنجشەممەش سێیەم یاری بەڕێوەدەچێت.

خ . ک