PM:01:28:01/06/2023
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ڕۆلاند گارۆس، ئەرینا
سابالینکا لە ئیرینا شیمانۆڤیچى بردەوە و خۆى گەیاندە قۆناغى چوارەم.
لە درێژەى یارییەکانى
قۆناغى سێیەمى جامى ڕۆلاند گارۆس بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى زیاتر لە
17 ملیۆن یۆرۆیە و لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستى کچان ئەرینا سابالینکاى
بیلاڕوسى و ئیرینا شیمانۆڤیچى هاونیشتیمانى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
سابالینکاى خاوەنى پلەى
دووەمى ڕیزبەندى باشترین کچە یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر
یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چوارەم بەدەستهێنا.
لە یارییەکى تردا، ئەلیسى
مێرتێنزى بەلجیکى، بەرامبەر کامێلا ئۆسۆریۆى کۆڵۆمبى یاریکرد و بە دوو کۆمەڵەى بێ
بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و خۆى گەیاندە قۆناغى چوارەم.
گ . ف