ڕۆلاند گارۆس.. جۆکۆڤیچ و ئەلکاراز سەرکەوتن بۆ قۆناغى سێیەم

AM:10:11:01/06/2023

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ڕۆلاند گارۆس، نۆڤاک جۆکۆڤیچ و کارلۆس ئەلکاراز سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى سێیەم بەدەستهێنا.

لە درێژەى یارییەکانى قۆناغى دووەمى جامى ڕۆلاند گارۆس بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى زیاتر لە 17 ملیۆن یۆرۆیە و لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، نۆڤاک جۆکۆڤیچى سڕبى بەرامبەر مارتۆن فوسۆڤیکسى هەنگارى یاریکرد.

جۆکۆڤیچى خاوەنى پلەى سێیەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى سێیەم بەدەستهێنا.

لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، کارلۆس ئەلکارازى پێشەنگى ڕیزبەندى ناوبراو، ڕووبەڕووى تارۆ دانێلى ژاپۆنى بووەوە.

ئەلکاراز پاش پیشاندانى ئاستێکى بەرز، بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و خۆى گەیاند قۆناغى سێیەمى پاڵەوانێتییەکە.

گ . ف