مۆرینیۆ: پیر نەبووم و بەردەوام دەبم

PM:01:16:30/05/2023

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە دەیەوێت هاندەرانی رۆما دلخۆش بکات و بیری لە وازهێنان لە کاری راهێنەرایەتی نەکردووەتەوە.

خوسێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی رۆما لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی سکای سپۆرت رایگەیاند، بەردەوام رۆژانە کاردەکەن بۆ جوانتر کردنی مێژووی یانەی رۆما.

مۆرینیۆ وتی: تەنیا یانە گەورەکان کە مێژوویەکی درەوشاوە و گەورەیان هەیە دەتوانن دوو ساڵی بەدوای یەک سەرکەوتن بۆ دوو یاری کۆتایی پاڵەوانێتیە ئەوروپییەکان بەدەستبهێنن.

مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە، هیچ کاتێک بیر لەوە ناکاتەوە کە لە ژیانی وەرزشیدا چی بەدەستهێناوە، ئەوانەی پێشتر بوون بە رابردوون و لە مێژوودا دەمێننەوە و ناگۆڕێت، هەموو کات چاوەڕێی داهاتوو دەکات کە ئەوەش فەلسەفەی کارکردنیەتی.

وتیشی: خەڵک وا دەزانن پیر بووم چونکە رەنگی قژم سپی بووە بەڵام دڵنیا بن پیر نیم و دەمێنمەوە و بەردەوام دەبم تا چەندین ساڵیتر، ئامادە نیم لاپەڕەی کاری راهێنەرێتی دابخەم .

دەشڵێت، ماوەیەکی زۆرە لە جیهانی تۆپی پێدام و ئێستاش لە یاریەکی کۆتایی نوێدان، لە ئێستادا چیتر بیر لەوە ناکاتەوە کە دەتوانێت چی بباتەوە بەڵکو بیر لەو خۆشیە دەکاتەوە کە دەتوانێت پێشکەشی هاندەرانی یانەی رۆمای بکات چونکە ئەو شارە لەسەر تۆپی پێ دەژی.

خ . ک