کروس چاوەڕێی بەرپرسانی ریاڵ مەدریدە

PM:12:33:30/05/2023

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کروس چاوەڕێی بەرپرسانی ریاڵ دەکات بۆ راگەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

داهاتووی تۆنی کروسی ئەڵمانی تا ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە هەرجەندە لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان دوپاتیانکردەوە کە ئەو یاریزانە رازیبووە بۆ ماوەی یەک وەرزیتر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا و لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسێکدا لەسەر داهاتووی لەگەڵ ریاڵ مەدرید، کروس دوپاتیکردوە کە چاوەڕێی بەرپرسانی یانەکەیەتی بۆ ئەو بابەتە.

کروس ئاشكرایکرد، پێویستە جارێکیتر بچێت پرسیار لە کارگێڕی یانەکەی بکات بۆ کاتی راگەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و بە پێکەنینیشەوە وتی دەبێت ئەو کارە زو کۆتایی پێبهێنرێت چونکە بەم نزیکانە دەچێتە کاتی پشوو وەرگرتن.

سەبارەت بە هەڵوێستی هەریەکە لە مارکۆ ئەسێنسیۆ و دانی سیبایۆس و ناچۆ لەسەر مانەوە یان رۆیشتن لە یانەی شاهانە، کروس رایگەیاند، لە نێوان یاریزانەکاندا پەیوەندیەکی باش هەیە و بەردەوام گفتوگۆ دەکەن و ئەسێسنیۆ بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەڕوات.

دەشڵێت، هەریەکە لە دانی سیبایۆس و ناچۆ ئەگەری مانەوەیان زیاتر لە یانەی ریاڵ مەدرید بەڵام دڵنیاش نیە چونکە هێشتا گفتوگۆکانیان بەردەوامن و هیواداریشە لەگەڵیان بەردەوام بن.

خ . ک