راشفۆرد بە باشترین یاریزانی وەرزی مان یونایتد دیاریکرا

AM:11:52:30/05/2023

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راشفۆرد بە باشترین یاریزانی وەرزی مان یونایتد دیاریکرا و گۆڵەکەی ئەنتۆنی بەرامبەر بەرشەلۆنە بە جوانترین دەستنیشان کرا.

یانەی مانچستەر یونایتد لە ئاهەنگێکی تایبەتدا، باشترینی ئەم وەرزەی یانەکەی دیاریکرد کە خۆی لە چەند خەڵاتێکدا بینیوەتەوە و بە بەشداری راهێنەر و سەرجەم یاریزانەکان و بەشێک لە ئەستێرەکانی رابردوو.

مارکۆس راشفۆردی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی بەدەستهێنا بە دەنگی یاریزانانی یانەکە دوای بردنەوەی کێبڕکێکە لە پاڵێوراوەکانی تر.

لە هەمان کاتدا، راشفۆرد خەڵاتی مات بێزبی وەک باشترین یاریزانی یانەکەشی بەدەستهێنا کە ئەوەیان لەسەر دەنگی هاندەران دیاریکراوە، برۆنۆ فێرناندێز لە پلەی دووەمدا بووە و لیساندرۆ مارتینێز سێیەم بووە.

گۆڵەکەی ئەنتۆنی هێرشبەری بەرازیلی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە قۆناغی پلەی ئۆفی یۆرۆپا لیگ بە جوانترین گۆڵی ئەم وەرزەی مانچستەر یونایتد دیاریکراوە.
خ . ک