باسکەی ئەمریکا.. میامی هیت لە بۆستنی بردەوە و بووە پاڵەوانی ناوچەی رۆژهەڵات

AM:09:12:30/05/2023

304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میامی هیت بە بردنەوە لە بۆستن بردەوە و بووە پاڵەوانی ناوچەی رۆژهەڵات و لە یاری کۆتاییدا رووبەڕووی ناگێتس دەبێتەوە.

هەردوو یانەی میامی هیت و بۆستن سێلتیکس لە یاری کۆتایی ناوچەی رۆژهەڵاتی باسکەی ئێن بی ئەی ئەمریکا لە حەوتەم یاریدا رووبەڕووی یەکبونەوە کە یاری یەکلاکەرەوە بوو لە کاتێکدا لە شەش یاری رابردوودا هەریەکەیان سێ بردنەوەی بەدەستهێنابوو.

لەم یاریەدا و لە تایمەکانی یەکەم و دووەمدا، یاریزانانی میامی هیت باڵادەستتر بوون و ئەو دو تایمەیان بە جیاوازی 11 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

لە تایمی سێیەمدا، بۆستن سێلتیکس باشتر بینرا و بە جیاوازی یەک خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا بەڵام لە تایمی چوارەمدا یاریزانانی میامی هیت ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامی 103 بە 84 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

بەم ئەنجامە، یانەی میامی هیت بووە پاڵەوانی ناوچەی رۆژهەڵاتی باسکەی ئەمریکا و بڕیارە لە یاری کۆتاییدا رووبەڕووی یانەی ناگێتسی پاڵەوانی ناوچەی رۆژئاوا ببێتەوە.

خ . ک