لیڤەرپوڵ بەرگریکارێکی بەرشەلۆنەی دەوێت

PM:11:32:29/05/2023

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کۆندی دەستپێکردووە و ئامادەیە 60 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرج بکات.

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە نیازن پێکهاتەی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو بەهێز بکەن لەسەر ئەو داواکاریانەی کە یۆرگن کلۆپی راهێنەری ئەڵمانی یانەکەیان پێشکەشیان دەکات.

رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی رایگەیاندوە، یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوڵ داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە بەهەر نرخێک بێت گرێبەست لەگەڵ جلۆیس کۆندی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە ئیمزا بکەن.

میرەر ئاشکرایکردووە، کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆی کاش و 12 ملیۆن یۆرۆ وەک گۆڕانکاری و پاداشت ئامادە کردووە بۆ گواستنەوەی کۆندی و دەیانەوێت پێشکەشی بەرشەلۆنەی بکەن بۆ دەستبەرداربوون لێی.

رونیشیکردووەتەوە، خواستێکی زۆر لە یانەی لیڤەرپوڵ هەیە بەمەبەستی گواستنەوەی سێ یاریزانی ئاستبەرز بۆ یانەکەیان کە یەکێکیان بەرگریکار دەبێت و دوانەکەی تر لە هێڵی ناوەراستدا دەبن تا کێشەکانی ئەم وەرزەیان چارەسەر بکەن کە ئەنجامەکانیان وەک پێویست نەبووە و یانەکەش نەگەیشتە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.
خ . ک