PM:10:15:29/05/2023
492 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تین هاگ داوای گواستنەوەی چەند یاریزانێکی کردووە تا بتوانن وەرزی داهاتوو
کێبڕکێی بردنەوەی نازناوەکان بکەن.
رۆژنامەی تێلیگرافی بەڕیتانی بڵاویکردەوە، ئیریک تین هاگی راهێنەری یانەی
مانچستەر یونایتد داوای وەبەرهێنانی زیاتری لە پێکهاتەی یانەکەیدا کردووە دوای
ئەوەی لەم وەرزەدا پریمەر لیگدا لە پلەی سێیەمدا بوو.
رۆژنامەکە دوپاتکردووەتەوە، تین هاگ داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە لە
مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا چەند یاریزانێکی بۆ پێکهاتەکەی بگوازنەوە لە پێناو
بەهێزتر بکردنی تیپەکەی.
ئاشکراشیکردووە، هۆکاری ئەوە داواکاریەی راهێنەرە هۆڵەندیەکە ئەوەیە کە
یانەکەی بتوانێت لە وەرزی داهاتوودا کێبڕکێی سەرجەم نازناوەکان بکات بەتایبەت
پریمەر لیگ و چامپیۆنز لیگ.
دەشڵێت، تین هاگ هەستی بەوە کردووە کە کارگێڕی یانەکەی داوای ئەنجامی
باشتری لێدەکەن لە وەرزی داهاتوودا لەبەرئەوە ئەو داواکاریەی لێکردوون لە ئێستاوە
چونکە بە بێ گواستنەوەی یاریزانی ئاستبەرز ناتوانن ئەو کارە ئەنجامبدەن.
خ . ک