رۆناڵدۆ سەرکردایەتی هەڵبژاردەی پورتوگال دەکات

PM:09:12:29/05/2023

508 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ سەرکرایەتی لیستی هەڵبژاردەی پورتوگال دەکات بۆ دوو یاری داهاتوو لە پاڵاوتنەکاندا.
رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال لیستی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری داهاتوویان لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بڵاوکردەوە.

بڕیارە هەڵبژاردەی پورتوگال لە 17ی مانگی شەشی داهاتوودا میوانداری هەڵبژاردەی پورتوگال بکات لە جەولەی چوارەمی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپادا و دواتر لە 20ی هەمان مانگدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئایسلەندا دەبێتەوە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی سەرکردایەتی لیستی هەڵبژاردەی پورتوگال دەکات بۆ ئەو دوو یاریە و هەریەکە لە دێگۆ جۆتا و رافاێل لیاو و جواو فلێکس وەک هێرشبەر بانگهێشتکراون.

لە لیستەکەدا هەریەکە لە رۆی پاتریسیۆ و دێگۆ کۆستا و خۆسێ سا وەک گۆڵی بانگهێشتکراون، پیپی و دالۆت و رۆبن دیاز و کانسێلۆ و پێرێرا و سیمیدۆ لە بژاردەکانی هێڵی بەرگریدان.

هێڵی ناوەراستی هەڵبژاردەکەش پێکهاتوون لە بێرناردۆ سیلڤا و برۆنۆ فێرناندێز و ریناتۆ سانچێز و ئۆتاڤیۆ و رۆبن نیڤێز و ڤیتینها.

هەڵبژاردەی پورتوگال دوو یاری لە پاڵاوتنەکانی جامەکەدا ئەنجامداوە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی لیشتنشتاین و لۆکسمبۆرگ و لە هەردوو یاریەکەشدا بردنەوەی بەدەستهێناوە و بە شەش خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی دەیەمدایە.

خ . ک