PM:08:35:29/05/2023
4744 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز بڕی 80 ملیۆن یۆرۆی وەک پاداشت بۆ مباپێ دیاریکردووە ئەگەر لە هاوینی
2024 گرێبەست لەگەڵ یانەکەیان ئیمزا بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی
ریاڵ مەدریدی ئیسپانی تا ئێستاش خەون بەوەوە دەبینێت کە کیلیان مباپێی فەرەنسی و
یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان درێسی یانەکەیان بپۆشێت.
سپۆرت دوپاتیکردووەتەوە، پێرێز تا هاوینی 2024 کە کاتی تەواوبوونی
گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان چاوەڕێی مباپێ دەکات کە بیگوازێتەوە
سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێرێز بەڵێنی بە مباپێ داوە کە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ
پاداشتی دەکات ئەگەر لە هاوینی 2024 پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات و جارێکیتر
گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ نەکاتەوە کە بژاردەی ئەوەی هەیە بۆ
ساڵێکیتر نوێی بکاتەوە.
دەشڵێت، یانەی شاهانە نایانەوێت بچنە کێبڕکێوە لەگەڵ بەرپرسانی پاریس لەسەر
بابەتی گواستنەوەی مباپێ لەبەرئەوە چاوەڕێ دەکەن تا گرێبەستەکەی کۆتاییدێت و ئەو
کات هەوڵەکانیان بۆ پەلکێش کردنی دەستپێدەکەن.
خ . ک