ڕۆلاند گارۆس.. پیگۆلا و کاساتکینا خۆیان گەیاندە قۆناغى دووەم

PM:02:16:29/05/2023

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ڕۆلاند گارۆس، پیگۆلا و کاساتکینا لە کۆلینز و نیمیریان بردەوە و خۆیان گەیاندە قۆناغى دووەم.

لە قۆناغى یەکەمى جامى ڕۆلاند گارۆس بۆ تێنسى سەر زەوى و لەسەر ئاستى کچان، کە کۆى خەڵاتەکانى زیاتر لە 17 ملیۆن یۆرۆیە و لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، جیسیکا پیگۆلاى ئەمریکى و دانێلا کۆلینزى هاونیشتیمانى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

پیگۆلاى خاوەنى پلەى سێیەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى دووەم بەدەستهێنا.

لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، داریا کاساتکیناى ڕوسى بەرامبەر جول نیمیرى ئەڵمانى یاری کرد و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لێ بردەوە و خۆى گەیاندە قۆناغى دووەمى پاڵەوانێتییەکە.

گ . ف