PM:12:27:25/05/2023
272 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى جنێف، کاسپەر ڕوود و گریگۆر دیمیترۆڤ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چارەکى
کۆتایى بەدەستهێنا.
لە قۆناغى 16ى جامى جنێف بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى نزیکەى 563
هەزار دۆلارە و لە سویسرا بەڕێوەدەچێت، کاسپەر ڕوودى نەرویجى بەرامبەر جیفرى جۆن
وڵفى ئەمریکى یاریکرد.
کاسپەر ڕوودى خاوەنى پلەى چوارەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى
جیهان، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى
کۆتایى بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى نیکۆلاس جارى چیللى دەبێتەوە.
لە یارییەکى ترى قۆناغى 16دا، گریگۆر دیمیترۆڤى بۆلگارى و ڕۆبێرتۆ بایناى
ئیسپانى بەرامبەر بەیەک یارییان کرد.
گریگۆر دیمیترۆڤ بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى
پێهێنا و خۆى گەیاندە قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە.
گ . ف