خولی عێراق.. دێربی دهۆک و زاخۆ بەیەکسانبوون کۆتاییهات

PM:11:13:24/05/2023

720 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی عێراق دهۆک و زاخۆ بە گۆڵێک یەکسانبوون و هەولێر و نەورۆز بە تەڵەبە و حدود دۆڕان.
لە یارییەکانی هەفتەی 30 خولی نایابی عێراق، یانەی دهۆک لە یاری دێربیدا میوانداری یانەی زاخۆی کرد.
یاریەکەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات، یانیک زاکری لە خولەکی 64 بەهەڵە لە خۆیان گۆڵێکی بۆ زاخۆ کرد و دواتر لە خولەکی 74 هەمان یاریزان گۆڵی یەکسانی بۆ دهۆک تۆمارکردەوە.
لە هەمان هەفتە، یانەی هەولێر بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر سێ گۆڵ بە تەڵەبە دۆڕا و نەورۆز شکستی هێنا بەرامبەر حدود.
بەم ئەنجامانە، دهۆک 45 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندیدایە، هەولێر و نەورۆز لە پلەکانی 12 و 13 دەبینرێن، زاخۆ 33 خاڵی هەیە و لە پلەی 16 دەبینرێت.
خ . ک