PM:01:22:24/05/2023
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى جنێف،
ئەلکسەندەر زڤیریڤ لە کریستۆفەر یوبانکسى بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغى چارەکى
کۆتایى.
لە قۆناغى دووەمى جامى
جنێف بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى نزیکەى 563 دۆلارە و لە سویسرا
بەڕێوەدەچێت، ئەلکسەندەر زڤیریڤى ئەڵمانى بەرامبەر کریستۆفەر یوبانکسى ئەمریکى
یاریکرد.
زڤیریڤ لە ماوەى
کاتژمێرێک و نۆ خولەکدا یارییەکەى لە سودى خۆى یەکلاکردەوە و بە دوو کۆمەڵەى بێ
بەرامبەر سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.
لە یارییەکى ترى هەمان
قۆناغدا، وى یبینگى چینى و مارکۆ سکچیناتۆى ئیتاڵى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و وى
یبینگ بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و خۆى گەیاندە قۆناغى چارەکى
کۆتایى پاڵەوانێتییەکە.
گ . ف