باسکەى ئەوروپا.. ڕیاڵ لە بەرشەلۆنەى بردەوە و سەرکەوت بۆ یارى کۆتایى

PM:02:35:20/05/2023

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئەوروپا، ڕیاڵ مەدرید کلاسیکۆى لە بەرشەلۆنە بردەوە و بۆ شەشەم جار سەرکەوت بۆ یارى کۆتایى.

لە قۆناغى پێش کۆتایى خولى باسکەى یانەکانى ئەوروپا، هەردوو یانەى بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لە یاریگاى زالگیریۆ ئەرینا لە وڵاتى لیتوانیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

ڕیاڵ مەدرید بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک لە قۆناغى پێش کۆتاییدا لە بەرشەلۆنەى بردەوە و بۆ شەشەم جار لە مێژوویدا سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا، ئەنجامى یارییەکەش 78 خاڵ بەرامبەر بە 66 خاڵ بوو.

لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، ئۆڵیمپیاکۆسى یۆنانى و مۆناکۆى فەڕەنسى بەرامبەر بەیەک یارییان کرد و ئۆڵیمپیاکۆس بەجیاوازى 14 خاڵ و بەئەنجامى 76 خاڵ بەرامبەر بە 62 خاڵ یارییەکەى بردەوە.

سبەینێ کاتژمێر هەشتى شەو یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئۆڵیمپیاکۆسدا بەڕێوەدەچێت و کاتژمێر پێنجى ئێوارەى سبەینێش بەرشەلۆنە و مۆناکۆ کێبڕکێ لەسەر پلەى سێیەمى جامەکە دەکەن.

گ . ف