جامى ڕۆما.. ڕایباکینا و کالینینا سەرکەوتن بۆ یارى کۆتایى

AM:10:07:20/05/2023

308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ڕۆما، ئیلینا ڕایباکینا و ئەنیلینا کالینینا سەرکەوتنیان بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.

لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى ڕۆما بۆ تێنسى سەر زەوى، کە کۆى خەڵاتەکانى نزیکەى دوو ملیۆن دۆلارە و لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، ئیلینا ڕایباکیناى کازاخستانى، بەرامبەر یلینا ئۆستاپینکۆى لاتیڤى یاریکرد.

ڕایباکینا ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد و بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو و شەش بە چوار گێم بوون.

بەمەش، ڕایباکینا سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا ڕووبەڕووى ئەنیلینا کالینیناى ئۆکرانى دەبێتەوە، کە ئەمیش لە قۆناغى پێش کۆتاییدا بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک سەرکەوتنى بەسەر ڤیرۆنیکا کۆدمیرتۆڤاى ڕوسى بەدەستهێنا.

گ . ف