خولی عێراق.. زاخۆ و حدود یەکسانبوون و هەولێر بە زەورا دۆڕا

PM:11:58:19/05/2023

680 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی عێراق زاخۆ و حدود بە دوو گۆڵ یەکسانبوون و هەولێر شکستیهێنا بەرامبەر زەورا.
لە یارییەکانی هەفتەی 29ی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی حدودی کرد.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی حدود کۆتاییهات، گۆڵەکەش محەمەد سوێد تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا، فەرحان شکور و عومەر مەنسوری دوو گۆڵیان بۆ زاخۆ تۆمارکرد و دواتر محەمەد سوێد گۆڵی دووەمی حدودی تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە یاریەکی تریشدا، یانەی هەولێر بووە میوانی زەورا و بە گۆڵێک بەرامبەر سێ گۆڵ یاریەکەی پێدۆڕاند.
بەم ئەنجامانە، هەولێر 39 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندیدایە، زاخۆ بە 32 خاڵ لە پلەی 16 دەبینرێت.
خ . ک