PM:06:33:17/05/2023
632 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی عێراق نەورۆز سێ
خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە نەفتی میسان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک.
لە دەستپێکی یارییەکانی
هەفتەی 29ی خولی نایابی عێراق، یانەی نەورۆز لە یاریگای سلێمانی میوانداری یانەی
نەفتی میسانی کرد.
لە تایمی یەکەمدا
یاریزانانی هەردوو یانەی ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و نەیانتوانی گۆڵ تۆمار
بکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە
خولەکەکانی 56 و 69 ئافۆلابی ئۆکێکی دوو گۆڵی بۆ نەورۆز تۆمارکرد، دواتر گۆڵێکی بۆ
نەفتی میسان کرد و سەرەنجام یاریەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی
نەورۆز کۆتاییهات.
لە یاریەکی تریشدا،
یانەی قاسم لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی یانەی کەربەلا بووەتەوە و بە ئەنجامی سێ
گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی لێبردەوە.
بەم ئەنجامانە، نەورۆز
خاڵەکانی گەیاندە 38 خاڵ و لە پلەی 12ی ریزبەندی دەبینرێت، کەربەلا و نەفتی میسان
لە پلەکانی حەوتەم و دەیەمدان.