ڕیاڵ بیر لە گواستنەوەى دەیڤز دەکاتەوە بۆ جێگەى مێندى

PM:03:50:17/05/2023

508 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید بیر لە گواستنەوەى ئەلفۆنسۆ دەیڤز دەکاتەوە و دەیەوێت بیکاتە جێگرەوەى فیلاند مێندى.

تۆڕى سکاى سپۆرتى ئینگلیزى بڵاویکردەوە، یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى گواستنەوەى ئەلفۆنسۆ دەیڤزى کەنەدى بەرگریکارى یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى کردووەتە ئامانج.

سکاى سپۆرت ئاماژەى بەوەکردووە، یانە مەدریدیەکە هەوڵدەدات بە گواستنەوەى دەیڤز شوێنى بەرگریکارى چەپى پێکهاتەکەى بەهێزبکات، دواى ئەوەى فیلاند مێندى فەڕەنسى لە بەجێهێشتنى یانەکە نزیکە.

باسى لەوەشکردووە، گرێبەستەکەى دەیڤز لە هاوینى 2025دا کۆتایى دێت، هەر بۆیە یانە باڤاریەکە ڕێگەى ڕۆیشتنى نادات، تەنیا بە بڕە پارەیەکى زۆر نەبێت.

هاوکات ڕیاڵ مەدرید چەندین ئەستێرەى لاوى جیهانى کردووەتەوە ئامانج، کە دیارترینیان کیلیان مباپێى فەڕەنسى هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى و جود بێلینگهامى ئینگلیزى یاریزانى یانەى دۆرتمۆندى ئەڵمانین.

ئەلفۆنسۆ دەیڤزى 22 ساڵ بۆ دووەم جار لەسەریەک بە باشترین یاریزانى کۆنکاکاف هەڵبژێردرا و بوو بە یەکەم یاریزانى کەنەدیش گۆڵ لە جامى جیهانیدا تۆماربکات.

گ . ف