PM:11:29:07/05/2023
1456 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆنی دوپاتیکردەوە مانچستەر سیتی ریاڵ مەدرید تێکدەشکێنێت و پاڵێوراوە بۆ
گەیشتن بە یاری کۆتایی.
واین رۆنی ئینگلیزی و یاریزانی پێشووی مانچستەر یونایتد لە چاوپێکەوتنێکیدا
لەگەڵ رۆژنامەی تایم سپۆرت دوپاتیکردەوە کە مانچستەر سیتی تەنیا لە ریاڵ مەدرید
ناباتەوە بەڵکو ئەو یانەیە تێک دەشکێنێت.
رۆنی وتی: ئەستەمە یانەیەک بتوانێت مێژوویەکی گەورەی وەک ریاڵ مەدرید
بنوسێتەوە بەڵام ئەمساڵ ساڵی مانچستەر سیتیە و بە گڕوتینێکی زۆرەوە دەجەنگن لە
پێناو نازناوەکان.
وتیشی: ئەگەر مانچستەر سیتی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگی بەدەستهێنا
ئەوا بەدڵنیاییەوە هاوشێوەی مانچستەر یونایتدی ساڵی 1999 دەبینم .
رۆنی دڵنیاییدا لەوەی کە مانچستەر سیتی ئەم وەرزە زۆر جیاوازە و هیچ کاتێک
لە مێژوویدا هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە، پاڵێوراوی یەکەمن بۆ بردنەوەی نازناوی
چامپییۆنز لیگ.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئاستی ئێرلینگ هالاند، واین رۆنی رایگەیاند،
هالاند یاریزانێکی بێ سۆزە و بە دڵنیاییەوە ریاڵ مەدرید لەناودەبات و ئەستەمە
بەرگریکارانی ریاڵ مەدرید توانای راگرتنی هالاندیان هەبێت.