گرنگترین یارییەکانى ئەمشەو

AM:08:37:04/05/2023

2192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو لە خولە ناوخۆیەکانى ئەوروپا، سیڤییە و ناپۆلى و مانچستەر یونایتد بەدواییەکدا یارى دەکەن.

لە درێژەى یارییەکانى هەفتەى 33ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ئەمشەو کاتژمێر هەشت و 30 خولەک، سیڤییە لە یاریگاى ڕامۆن سانشێز بیزخوان، میواندارى ئیسپانیۆڵ دەکات.

لە دوایین دوو یارى هەفتەى 33ى خولى ئیتاڵیاش، کاتژمێر نۆ و 45 خولەک، ناپۆلى لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر ئۆدینێزى یارى دەکات و ئیمپۆلى و بۆلۆنیاش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

ناپۆلى پێویستى بە تەنیا خاڵێکە بۆ بردنەوەى نازناوى خولەکە بۆ سێیەم جار لە مێژوویدا، کە دوایین جار 33 ساڵ پێش ئێستا و لە وەرزى 1989 بۆ 1990 بەدەستى هێناوە.

لە یارییەکى دواخراوى هەفتەى 28ى خولى نایابى ئینگلتەراش، هەر ئەمشەو کاتژمێر 10، مانچستەر یونایتد لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، دەبێت بە میوانى برایتۆن.

مان یونایتد چاوى لە سێ خاڵى یارییەکەیە، کە بە بردنەوە سەرکەوتن بۆ پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستدەهێنێت و بەجیاوازى خاڵێک دەکەوێتە پێش نیوکاسڵ یونایتد، کە ئەم بۆ پلەى چوارەم دادەبەزێت.

گ . ف