خولى نایابى عێراق.. هەولێر بردیەوە و دهۆک یەکسانبوو

PM:10:07:30/04/2023

696 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 

لە خولى نایابى عێراق، هەولێر ڕیمۆنتاداى بەسەر دیوانیەدا کرد و قووە جەوییە و دهۆکیش یەکسانبوون.

لە هەفتەى 26ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى هەولێر لە یاریگاى فرانسۆ هەریرى، میواندارى یانەى دیوانییەى کرد.

هەولێر لە بەردەم هاندەرانیدا مێزەکەى بەسەر دیوانیەدا قڵپکردەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیش شێرکۆ کەریم و عەلى شاخەوان و ئەحمەد ئیبراهیم خەلەف لە خولەکەکانى 32 و 52 و 79دا تۆماریانکردن، دوو گۆڵەکەى دیوانیەش لە خولەکەکانى 18 و 21دا لەلایەن عەلى کەریمەوە تۆمارکران.

لە یارییەکى ترى هەمان هەفتەدا، یانەى دهۆک لە یاریگاى شەعبى نێودەوڵەتى لە بەغداى پایتەختدا، بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەى قووە جەوییە یەکسانبوو.

بەم ئەنجامانە، هەولێر نۆیەم بردنەوەى لەم وەرزەدا تۆمارکرد و بە 35 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى دەیەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا، دهۆکیش لە پلەى نۆیەمدایە و 37 خاڵى هەیە.

گ . ف